بەرهەم ساڵح بە خیانەتێکی نیشتمانی و فێڵکردن بوو بە سەرۆککۆمار
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هه‌ڵبژاردنی بەرهەم ساڵح به سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ڕێگه‌ی خیانه‌تێكی نیشتمانی و فێڵكردن له پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كیتی هه‌وڵی جیددی ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا بگه‌ینێته ئاستێكی باڵا.
به‌پێی ئەم زانیارییانە ، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه وه‌ك سه‌رۆككۆمار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدا نه‌كات، به‌وه‌ی كه شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ده‌رچوون بوو له ڕێککەوتوون لایه‌نه سیاسیه‌كان و خیانه‌تێكی تر بوو له پارتی كرا، بۆیه بڕیاریداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌دا نه‌كات.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی تاكو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و پارتی دا چاك بكرێته‌وه، له دوایین هه‌وڵیشدا شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی به " ئازاد به‌رواری " کردووه و داوای کردووه پارتی بایکۆتی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن، چوونكه پێیوایه هه‌ر سه‌رۆك كۆمارێكی كورد ئه‌گه‌ر پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی و پارتی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، پۆستێكی بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز ده‌بێت.