TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرهەم ساڵح لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران " مەسروور بارزانی " لە کۆبوونەوەدایە

سارا
Yazar
📅 18 Eylül 2019 13:42

پەیامی کورد    ...    بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا لەگەڵ  مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدایە.

بە پێی ئەم هەواڵە  بەرهەم ساڵح بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات سەمیر هەورامی، ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا  گفتوگۆ دەکرێت.

وتیشی، "تەوەری سەرەکی کۆبونەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020ی عێراق کە لە ئایندەدا رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

Paylas: