Kurdistan
بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرکردەی باڵای پەکەکە کۆبووەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتووە :بەرهەم ساڵح لەگەڵ جەمیل بایک سەرکردەی باڵای پەکەکە کۆبووەتەوە و داوای هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولای لێکردوون.
سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار ڕایگەیاند:بەرهەم ساڵح سەردانی جەمیل بایکی سەرکردەی باڵای پەکەکەی کردووە،کۆبونەوەی دوو قۆڵییان ئەنجامداوە.
هەربەپێی زانیارییەکان:بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و داپەروەری بە جەمیل بایکی وتووە لە سنووری هەولێر و دهۆک ئازادانە وەک لیستەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەم هیچ گرفتێکم بۆ درووست ناکرێت.
هەروەها ، بەرهەم ساڵح داوای لە جەمیل بایک کردووە،وەک پەکەکە نەبنە گرفت لەبەردەم کارەکانی لەبەرژەوەندی یەکێتی،پەکەکەش دڵنیا دەکەمەوە هەر پۆستێکی باڵام لە بەغدا وەرگرت هاوکاری جدی پەکەکە دەکەم.