Kurdistan
بارزانی: بەغدا هەنگاوێکی باشی ناوە
سه‌رۆك بارزانی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی بە هەنگاوێکی باش لە قەڵەم دا
سه‌رۆك بارزانی له هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاوی كردۆته‌وه و رایگەیاند بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی بە هەنگاوێکی باش لە قەڵەم دا.
بارزانی هەروەها نووسیویەتی، كه هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه، به‌ڵكو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مێژوویی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئابووری و ده‌ستووریه.