TR KU SO
FB X
Kurdistan

بارزانی لە ساڵیادی کارەساتی هەلەبجە پەیامێکی بڵاوەکردەوە

📅 16 Mart 2018 14:32

ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى كيميايبارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌رى تێده‌په‌ڕێت، بەم بۆنەیەوەش سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكی بڵاوكردەوه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:

لە كاتێكدا یادی شەهیدانی هەڵەبجەی مەزلووم دەكەینەوە كە هێشتا ئێشو ئازارەكانی گەلی كوردستان كۆتایی نەهاتوونە و بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. 

لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە دەنێرم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزینە دووپات دەكەمەوە، ئەمە برینێكە لەسەر جەستەی گەلەكەمان كە هەرگیز ساڕێژ ناكرێت.

دەوڵەتی عێراق دڕندانە و بە سوودوەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵەبجەی شەهید كرد،  ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە. 

بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.

Paylas: