TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرزکردنەوەی پلە دەچێتە واری جێبەجێکردن

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2019 12:27

پەیامی کورد    ...     سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێ، بڕیاری كۆتایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دراوە و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت، بۆیە پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان پەلە بكەن لە ناردنی زانیاری بۆ ئەوەی پلەی مامۆستا و فەرمانبەران بەرز بكرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەت، داوا كراوە زانیاری لەسەر میلاكی مامۆستا و فەرمانبەرانی ساڵەكانی 2016 و2017  و 2018 و 2019 و 2020 ڕەوانە بكەن بەپێی پلەكانیان و دیاریكردنی مووچەیان بە هۆی پلەبەرزكردنەوەیان و دوایین وادەش بۆ ناردنی زانیارییەكان، حەوتی ئەم مانگەیە.

لەو بارەیەوە، سەرۆكی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان، ئەحمەد گەرمیانی، ڕایگەیاند : "ئێمە سەردانی وەزارەتی داراییمان كرد و یەكێك لە داواكارییەكانمان دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە بوو، ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێ داوە و داوایان لە هەموو وەزارەتەكان كردووە زانیارییان بۆ رەوانە بكەن بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوە دەست پێبكاتەوە".

گەرمیانی گوتیشی: "دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە هەموو مامۆستا و فەرمانبەران دەگرێتەوە، چوونكە چەندین ساڵە راگیراوە، بۆیە ئەمە كارێكی باشە و یەكێكە لە داواكاریەكانی ئێمە".

Paylas: