بەشێکی دیکە لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەر چەند یەکەیەکی سەربازی
پەیامی کورد... بەشێکی دیکە لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەر چەند یەکەیەکی سەربازی
بەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا ژمارەیەکی دیکە لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی هێزەکانی هاوپەیمان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشکران.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ئامادەبوونی عەمید ڕوکن ئەمیر کەریم خورشید بەڕێوەبەری میرەی گشتی و عقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆز فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لە ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەکی دیکە لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی بەسەر چەند یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشکران.
لای خۆیەوە لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە لە وتارێکدا کە لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند: ئەم هاوکاریانە بەهێزترمان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆریستدان.
کەرەستە سەربازییەکان بە پێی پلانێکی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان دابەشکردن، بەسەر ئەو یەکە سەربازییانەی لە ماوەی ڕابردوو بەپێی پرۆسەی چاکسازی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. پێکهاتوون لە ئالیاتی جۆراو جۆر، لەوانە هەمەری درع، هەمەری پیک ئاپ، شۆفڵی درع، کرێن (کرین انقاژ) تانکەری سوتەمەنی، تانکەری ئاو، شۆفڵ و حەفارە.