Kurdistan
بەشیر حەداد : تاوەكو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی نەگەیشتووەتە پەرلەمان
پەیامی کورد ... بەشیر حەداد : تاوەكو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی نەگەیشتووەتە پەرلەمان
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە حكوومەتی عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی رەوانەی پەرلەمانی عێراق بكات و، ھەر كاتێكیش گەیشتە پەرلەمان، دەست بە گفتوگۆكردن لەسەری دەكرێت.
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، ڕایگەیاند : پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق تاوەكو ئێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و حكوومەت ئامادەی كردووە و بڕیارە بەم زووانە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.
حەداد ووتیشی، ھەر كاتێك گەیشتە پەرلەمان، گفتووگۆی لەسەر دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردن.
دەشڵێ، تا ئێستا دیار نییە كە پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا چەندە تاوەكوو دەگاتە پەرلەمان.