TR KU SO
FB X
Kurdistan

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەكات

Navas Jan
Admin
📅 18 Eylül 2023 13:25

پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەكات


باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد دەكەین و چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكان دەكەین و پێویستە هەردوولا كاربكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی.

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس (تویتەری پێشوو) بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد دەكەین و پێشوازی لەو هەوڵانە دەكەین بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەسەر بودجە و جێبەجێكردنی وەك بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارە لە چەند مانگی داهاتوو داوە.
راشیگەیاند، “پێویستە هەرێم و بەغداد كاربكەن بۆ چارەسەری هەمیشەیی كێشەكانی نێوانیان”.

Paylas: