TR KU SO
FB X
Kurdistan

بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2022 17:44

پەیامی کورد... بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا

بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران ئاشکرای کرد، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان، لە بازگەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیر کرا.

بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد، توانیان تۆمەتبارێک کە یەکێکە لە گەورەترین بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان لە بازگەی گۆجار سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیر بکەن.

ئەوەش هاتووە، تۆمەتبار خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕینە و دانیشتووی قەڵادزێ و وڵاتی ئێرانە و پشکی شێری هەبووە لە بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانی کریستاڵ، هێرۆیین و تریاک لە هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناوبراو سەرپەرشتی باندێکی گەورەی هاوردە کردن و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانی دەکرد و بە دەستگیرکردنی ئەم بازرگانە، مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای هەولێر بە شێوەی بەرچاو ڕوو لە کەم بوون دەکات.

Paylas: