به‌غدا ڕێکاری نوێ دەگرێتە بەر سەبارەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بهكۆتاییهێنان به‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكده‌هێندرێت، كه نوێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا ده‌بێت، وته‌بێژی لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش ورده‌كاری ئه‌و لیژنه‌یه ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت: “چه‌ند ڕێكارێك له‌به‌غداوه سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هه‌رێم ده‌گیرێته‌به‌ر”.
ئیبراهیم ڕه‌شید، وته‌بێژی لیستی نه‌سڕ له‌سلێمانی، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڵێنیداوه پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌هێڵێت، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی ڕاینه‌گه‌یاندوه، له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه، تا بتوانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه مووچه‌ی ته‌واوه‌تی بهمووچهخۆرانی هه‌رێم بدرێت و له‌ئێستاشدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی لیژنه‌كه‌وه، ناوبراو زانیاری زیاتری ئاشكراكرد‌و ووتی:” نوێنه‌ری كورد‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تریش به‌شدارن له‌لیژنه‌كه‌دا”.
سه‌باره‌ت به‌شێوازی جێبه‌جێكردنی بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش، ئیبراهیم ڕه‌شید جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌توانرێت بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێت و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ” بڕیاره‌كه سیادییه، سكاڵای وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش له‌سه‌ر وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌یه موستهحقاتی خه‌ڵك بدرێت، داواشكراوه، ئه‌گه‌رنا ڕێگه‌مان بده‌ن داهاتی نه‌وته‌كه ئێمه وه‌ریبگرین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێده‌ده‌ین”.