Kurdistan
بهندكراوێكی كورد له سێدارە درا
پەیامی کورد... بهندكراوێكی كورد له سێدارە درا
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری "نووراوا"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی محەمەد ئەمین وەلینییا کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 27ی ئایاری 2023، سزای سێدارەی محەمەد ئەمین وەلینییا، تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی شاری نووراوای سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە نهێنی لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە 10 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.