TR KU SO
FB X
Kurdistan

بومەلەزرەیەك سنوری دیالەی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 26 Nisan 2023 22:46

پەیامی کورد... بومەلەزرەیەك سنوری دیالەی هەژاند

بومەلەزرەیەك بەگوڕی 4.2 پلە بەپێوەری رێختەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای دیالەی هەژاند.
دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بومەلەزرەیەك بەگوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالەی هەژاندوە.
راشیگەیاندوە كە بومەلەرزەكە بە دوری 27 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژئاوای قەزای خانەقین رویداوەو هاووڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەكە كردوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو كە بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی لێ نەكەتوەتەوە.

Paylas: