بومهلهرزهیهك به گوری 5 پله شارێكی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ههژاند
پەیامی کورد... بومهلهرزهیهك به گوری 5 پله شارێكی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ههژاند
ناوەندی بوومەلەرزەناسی نیشتمانی ئێران ڕایگهیاند،بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر شاری خۆی سەربە پارێزگای ئورمیە لە باکوری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 16 ی ئادار_ی 2023 ناوەندی بوومەلەرزەناسی نیشتمانی ئێران ڕایگهیاند ، کاتژمێر ٣:١٧ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە شاری خۆی هەژاندووە.
لای خۆشیهوه حامید مەحبوبی بەڕێوەبەری گشتی لقی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە مانگی سوری ئێران رایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە تیمەکانی فریاگوزارییان رەوانەی ناوچەکە کردووە و دواتر راگەیەندراو لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، بڵاودەکەنەوە.
ئەوهش لەکاتێکدایە، لە ٢٨ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٨ شاری خۆی هەژاند و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و هەزار و ١٦٧ی دیکەیش برینداربوون