TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەکی بەهێز جارێکی تر لە مەڕەشی دایەوە

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2023 20:41

 



پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز جارێکی تر لە مەڕەشی دایەوە

بوومەلەرزەیەکی تر شاری مەرەشی لە باکووری کوردستان ڕویداو چەقی بوومەلەرزەکەش ئاشکرا دەکرێت.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاندوە، ڕۆژی سێشەممە 11-4 بوومەلەرزەیەکی تر بەگوڕی 4 پلەی ڕێختەر لە شاری مەڕەش ڕویداوەو چەقی بوومەلەرزەکە 10.27 کیلۆمەتر لەژێر زەویدا بووە، بەڵام لەبارەی زیانەکانەوە ئافاد هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردۆتەوە.
پێشتر چەند بوومەلەرزەیەک لەو شارەیاندا کە بەهێزترینیان 7.8 پلەی ڕێکختەر بۆ کە ناوەندەکەی خۆرئاوای شاری غازی عەنتاب بۆ درێژ بووەوە بۆ وڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کە ژمارەی قوربانیان لە هەر دوو وڵات گەیشتە زیاتر لە 51 هەزار گیانلەدەستدان و 120 هەزار بریندار سەرباری زیانێکی زۆری مادیی کە لە هەر دوو وڵات کەوت.

Paylas: