TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 ڕیختەر سنووری هندستان و نیپاڵی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 04 Kasım 2023 14:16


پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 ڕیختەر سنووری هندستان و نیپاڵی هەژاند


لە ئەنجامی بووومەلەرزە بەهێزەکەکەی سنووری هندستان و نیپاڵی هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 54 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد ، بومەلەرزەکە بە گوڕی 6 بووە بە پێوەری رێختەر، لە دووری 36 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری جوملای نیپاڵ و 166 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری باهریچی هندستان.

هەروەها ئامارە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی بومەلەرزەکە 54 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

Paylas: