TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2024 16:28


پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دهۆك رووی دا و بەهۆیەوە هاووڵاتییان هەستیان پێ‌ كرد، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی شوباتی 2024، دەزگای بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە سەعات شەش و نۆ خولەكی بەیانی بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دهۆك تۆمار كرا.

باس لەوەش كراوە، بوومەلەرزەكە لە دووریی چوار كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك بووە و لەسەر سنوورەكانی نێوان كوردستان و توركیا بووە، گوڕی بوومەلەرزەكەش 4.2 بووە و هاووڵاتییان هەستیان پێ‌ كردووە.

Paylas: