Kurdistan
بوومەلەرزەیەک سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەژاند
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك سنوورەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەزای خانەقینی لە باشووری کوردستان هەژاند.
بەپێی ناوەندی پێوەرەكانی بومەلەرزە، كاتژمێر 03:12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی كانونی دووەم بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٣ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی (سەرپێلی زەهاو) لە ئێران ڕویداوە، كە دەكەوێتە ٤٣ كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین.
تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی بومەلەرزەكەوە نەزانراوە.