TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتن و نێچیرڤان بارزانی کۆتاییهات

نەهرۆ
Editor
📅 09 Mayıs 2018 17:57


دوای ئەوەی بانگهێشتی روسیا کرابوو، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لەکۆشکی کریملن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کۆبوونەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان  لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا دوای مەراسیمی (رۆژی سەرکەوتن)ی روسیا ئەنجامدرا.

ئاشکراشیکرد، لەکۆبوونەوەکەی بارزانی و پوتندا کە لەکۆشکی کریملن بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندی مێژوویی هەرێمی کوردستان و روسیا کرا لە سەردەمی سۆڤێتەوە تاوەکو ئێستا، هەروەها تاوتوێی ئەوەش کرا، کە چۆن پەیوەندییەکان لەڕووی سیاسی و ئابووریی لەنێوان هەردوولادا بەهێزتر بکرێن.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، کە ڤلادیمیر پوتن دووپاتیکردووەتەوە، کە پشتگیریی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.

Paylas: