TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر دەستی پێکرد

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2019 23:28

پەیامی کورد  ...   کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە هەولێر دەستیپێکرد بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمانی كوردستان

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی لەشاری هەولێر دەستیپێكرد بەمەبەستی گفتوگۆکردنی پشکی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و کۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان.

 دوای ئەوەی كۆبونەوەی رۆژی 27 ی ئەم مانگەی نێوان هەردو وەفدی دانووستانكاری یەكێتی و پارتی و كۆتایی هات و ئامادەنەبوون هیچ لێدوان و زانیارییەك بۆ دەزگا راگەیاندنەكان ئاشكرا بكەن، هەوڵەكان لە ئاستی باڵای هەردو حزب لە رێگەی جموجوڵ و سەردان و گۆڕینەوەی پەیامەوە زیاتر چڕبونەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا یەكێتی و پارتی لە چەندین كەناڵی نافەرمییەوە پەیامی سەركردە باڵاو بڕیاربەدەستەكانی هەردوو حزبیان گەیاندووەتە یەك و هەردوولا نەرمیان لەئاست خواست و داواكارییەكانیان نواندوە لەپێناو گەیشتنە رێككەوتن..

Paylas: