کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی فەڕەنسا و ئەڵمانیا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ " سیریل نان " ، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و " برۆنۆ ئۆبێرت " ، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان کۆبوویەوە، له كۆبوونه‌وه‌كەدا باس له دوایین پێشهاتەكانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كرد و به پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه گه‌ڕ، هەروەها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت بۆ چارەسەر کردنی هەر چێ زووتری ئه‌و كێشه و گرفتانه .
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ، نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جیددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداریكردنی كاراى هه‌رێمى كوردستان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا نیشان دا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵى حكوومەتى فەڕەنسا و ئەڵمانىا کرا بو بەردەوامبوونى هاوكارییەكان، بۆئەو هاوکارییە بهردهوامانەیان له بواری مرۆیی و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ بانگهێشتكردنیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌ڵمانیا و فەڕه‌نسا له ساڵی ڕابردوودا كه پاڵپشتی به‌هێزی ڕۆحی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها هه‌ردوو وو‌ڵاتى فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وامن له هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌گرینگییه‌وه ده‌ڕواننە په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، .