برای ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە ڕفێندرا
پەیامی کورد... برای ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە ڕفێندرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سارۆ موستەئجێر، لاوی خەڵکی شاری سەقز و برابچووکی ژیلا موستەئجێر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە 28/8/2023، سارۆ موستەئجێر، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەناو ماڵی خۆیان لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پاش دەستبەسەرکردنی سارۆ موستەئجێر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ئەو لاوە لە بەردەستدا نییە.