TR KU SO
FB X
Kurdistan

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

Navas Jan
Admin
📅 16 Kasım 2020 17:05

پەیامی کورد ... بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

بە پێی  ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە. پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٥ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "سەرتەزێن"ی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژیی گوللە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە " نەجمە مورادی" راگەیاندووە کە خەڵکی گوندی " قولی ئاوا" یە. شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانه.

Paylas: