Kurdistan
برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان
پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوەی فەرزاد نەجیبی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو فەرزاد نەجیبی لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی دەرمان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.