TR KU SO
FB X
Kurdistan

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

Navas Jan
Admin
📅 29 Haziran 2022 17:24

پەیامی کورد... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی عومەر عەبدی ٣٢ ساڵە و عوسمان ئەحمەدی ٢٩ ساڵە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی حوزەیران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، عومەر عەبدی و عوسمان ئەحمەدی لە سنووری» میلە «دراونەتە بەر دەستڕێژ و لاقیان پێکراوە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە هەر دوویان خێزاندار و خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون.

Paylas: