Kurdistan
برێت مه‌كگۆرك سه‌ره‌خۆشى له سەرۆک وەزیران ده‌كات
برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای .
مه‌كگۆرك له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕاى ده‌ربڕینى هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو، هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌مى نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خواى گه‌وره له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا هێز و توانایان پێ ببه‌خشێت.