بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە مووچە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
پەیامی کورد ... بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە مووچە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە لەوەی كە پێویستە حكوومەتی هەرێم پابەند بێت بە راگەێندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە تەنها بۆ یەك مانگ مووچەی فەرمانبەران كەم دەكرێتە.
لە راگەێندراوێكدا لە بارەی كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی خۆی، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاندووە، حكوومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە راگەێندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە تەنها بۆ یەك مانگ مووچەی فەرمانبەران كەم ئەكرێتەوە و ئەو رێكارە كاتییە و پێویستە پابەندبێت بەو بەڵێنەوە.
جەختیشی كردەوە لە سەر ئەنجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی، باسی لەوەكردووە: بەشداری بزووتنەوەی گۆڕانیش لە كابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیە و، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەكات لە حكوومەتدا.
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رێكەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بە پێویست ئەزانێت، راشیگەیاندوە، لەم پێناوەدا پێویستە هەردوولا پابەندی ماف و ئەركەكانیان بن.