داعش بەجلی سەربازی عێراقییەوە خەڵک دەکوژێت
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو كه ئەگەری زۆری هەیە داعش بووبن، بازگەیەکیان لە سەر رێگای کەرکوک ـ بەغدا دادەنێن و دوای رێگری لەهاووڵاتیان (١٥) کەس گوللەباران دەکەن.
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار كه گومان دەکرێت سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی داعش بووبن، لەنێوان دوو گوندی مەفتول و سەرحە لەسەر رێگای کەرکوک ـ بەغدا، بازگەیەکیان بە بەرگی پۆلیسی عێراقەوە داناوەو (١٥) ھاوڵاتییەکان لەئۆتۆمبێلەکان داگرتووەو دواتر لە ھەمان شوێن گوللـەبارانیان کردوون.
گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان ناوی (عەزیز سەمەد)ە و برای فەرماندەی پۆلیسی ئامرلییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە (محه‌مه‌د هاشم) وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێره سه‌ڵاحه‌ددینه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی و برایه‌كیدا، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه كوژراوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان سوتاندوون.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ دوو شەممە، له‌گوندی موشه‌یریفه‌ی نزیك ناحییه‌ی گه‌یاره، هێرشكراوەته سه‌ر ماڵی (شێخ مه‌زهه‌ر سه‌حل) و خۆی و كوڕه‌كه‌ی و شه‌ش كه‌س له میوانه‌كانیان له ماڵه‌كه‌یدا کوژراون.