TR KU SO
FB X
Kurdistan

داعش لە کەرکووک بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی کوردی سووتاند

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2022 22:39

پەیامی کورد... داعش لە کەرکووک بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی کوردی سووتاند

لە گوندی کاکەیی لە قەزای داقووق لە باشووری پارێزگای کەرکووک چەکدارانی داعش ئاگریان بەردایە بەربوومی کشتوکاڵی جووتیارانی کورد.

ڕەجەب کاکەیی، سەرۆکی ڕێکخراوی میسرا بۆ گەشەپێدان و کولتووری یارسانی (29-5-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری قەزای داقووق ئاگریان لە بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی کاکەیی بەرداوە کە نزیکەی 10 دۆنم دەبێت، هەروەها هەڕەشەی کوشتنیشیان لەو جووتیارانە کردووە ئەگەر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان نزیک ببنەوە و بیانەوێت بەربوومە کانیان کۆ بکەنەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە پارێزگاری لەو جووتیارانە بکەن، چونکە ئەوان هیچ شتێکیان نییە تاوەکوو پارێزگاری لە خۆیان بکەن و لەم جۆرە بارودۆخەشدا پێویستە حکومەت هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانیان و پارێزگاری کردنیان لە کردەوە تیرۆریستییەکان کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن."

Paylas: