Kurdistan
داعش لە کەرکووک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی
پەیامی کورد … داعش لە کەرکووک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی
چەكدارانی داعش لە گوندێكی ناحیەی ڕەشادی سەربە پارێزگای كەركوك هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە دوو پۆلیس كوژران.
شەوی ڕابردوو لە گوندی وادی زەیتون لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر لیوای 18ی فیرقەی پێنجی پۆلسی فیدراڵی”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەردوولادا، دوو ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و سێ پۆلیسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها، تەرمی دوو چەكداری داعشیش كەوتووەتە دەستی پۆلیسی فیدراڵی و شەڕەكەش ماوەیەكی زۆر بەردەوامی هەبوو.