TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەمیرتاش، دوای ٤٦٠ رۆژ پارێزگاری لە خۆی کرد

📅 16 Şubat 2018 05:21

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان سەلاحەدین دەمیرتاش كە بەتۆمەتی ئەندامێتی پەكەكەو كەجەكە دەستگیركراوە، دوای 460 رۆژ بۆ یەکەم جارلە دادگا پارێزگاری لە خۆی کرد.

دادگاییكردنەكەی دەمیرتاش رۆژی چوارشەممە، لە هۆڵی زیندانی سنجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچووە، كە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی، هاوسەرۆكانی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ 20 كەسی دیكە لە دانیشتنەكەدا ئامادەبوون.

دەمیرتاش لە یەکەم بەشی پارێزگارییەکەیدا باسی لە ڕیفراندۆمی 2010ی کرد و گووتی، " ئۆجەلان نامەیێکی دەستنووسی بە ڕێگای وەزیرێکەوە بۆ ئێمەی نارد بۆ ئەوەی بە بەڵێ دەنگ بۆ ڕیفراندۆمەکە بدەین، ئەگەر ئەمە ئینکار دەکەن ئێمە شاهیدمان هەیە." هەروەها  لە بارەی هەڵبژاردنەکانی 2014ی سەرۆک کۆماری گووتی ، لە کاندید کردنەکەی بۆ ئیمرالی هەولی دۆر خستنەوەی درا.
دەمیرتاش راشیگەیاند، لە ساڵی 2014 دا كە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەچوو، "شاندێکی حکومەتی تورکیا لە رێگەی ئیمڕاڵی-یەوە هەوڵیان دەدا خۆم كاندید نەكەم و پاشەكشەبكەم، شاندەکەی حکومەت بە منیان وت كە ئەردۆغان رازی نییە بەخۆکاندیدکردنت، منیش وتم خۆ من كۆیلەی ئەو نیم".

Paylas: