TR KU SO
FB X
Kurdistan

"دەیان میلیون منداڵی لە ئەفغانستان لە بارودۆخێکی خراپدان

Navas Jan
Admin
📅 24 Ağustos 2021 14:17

"پەیامی کورد..."دەیان میلیون منداڵی لە ئەفغانستان لە بارودۆخێکی خراپدان

سەندووقی پشتیوانی لە منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، منداڵانی ئەفغانستان لە بارودۆخێکی زۆر ناخۆشدان و بۆ زیندوومانەوە پێویستییان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی خێرا هەیە.

سندووقی پشتیوانی لە منداڵان (یوونیسێڤ) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، ١٠ ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان لە بارودۆخێکی خراپدان و بەهۆی بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئەو وڵاتە و داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە بە ملیۆنان منداڵ ئێستا لەو وڵاتە گیانیان لە مەترسیدایە و پێویستی خێرایان بە یارمەتییە.

یوونیسێڤ لە بەشێک لە بەیاننامەکەی خویدا لە هەمبەر خراپیی باری گوزەرانی منداڵان هوشداری بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە و ڕای گەیاندووە کە تەنیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ملیۆنان منداڵی ئەفغانی تووشی بارودۆخێکی ناجێگیری تەندروستی بوونەتەوە و ئەگەر یارمەتییە تەندروستی و پزیشکییەکان زۆر بە خێرایی نەگاتە دەستی منداڵانی ئەفغان، زۆرێکیان گیانیان لەدەست دەدەن.

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٤ میلیۆن منداڵ مافی چوونە قوتابخانەیان نییە کە لەم ڕێژەیە ٢ ملیۆنیان کچن.

Paylas: