دانیشتنی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو
پەیامی کورد ... دانیشتنی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢ی سێپتا‌مبر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌كوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆ بووه‌وه و پرسەکانی پێوەندیدار بە عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجوڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زيران مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.