TR KU SO
FB X
Kurdistan

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکەنەوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2022 21:55

پەیامی کورد... دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکەنەوە

سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و لەوبارەیەوە بەرنامەی کاری دانیشتنەکە ڕاگەیەنرا.

پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی چوارەم لە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١-٩ دەست پێ بکاتەوە.

لەبارەی بەرنامەی کاریشەوە پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دوای پێشکەشکردنی وتاری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت لەوانە پرۆژەیاساکانی کار، هەروەها بۆ هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان.

Paylas: