TR KU SO
FB X
Kurdistan

داوا دەکرێت سزای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لەعێراق رابگیرێت

نەهرۆ
Editor
📅 22 Mart 2018 17:16

رێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، کە نیگەرانە لەسەر ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لەعێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٢) ئازار، لین مەعلوف بەڕێوەبەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی رایگەیاند، کە نیگەرانن لەو راپۆرتانەی کە ئاماژە بەسزای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ دەکەن.
دەشڵێت، لەوەش زیاتر نیگەرانین کە بۆ ئەوەی سزاکان بسەپێنن، دادگاکان پشت بەو دانپیادانانە دەبەستن کە لە ژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون.
مەعلوف باسی لەوەشکردووە، کە رێکخراوەکەیان پڕۆسەی پشکنینی ئەو کەسانەى بە دیکۆمێنتکردووە کە لە ناوچەکانی شەڕ هەڵاتبوون و زانیاری هەیە کە هەزاران کەس بە هەڕەمەکی دەستگیرکراون و بەناچاری ئاوارەکراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
ئەو بەرپرسیەی رێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی داواشی کردووە، کە بەرپرسانی عێراق دەستبەجێ دان بە کەموکورتییەکانى دادگای تاوانەکاندا بنێن و سزای لەسێدارەدان رابگرن.
پێشتریش ئاژانسی ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد، نزیکەی (١٩) هەزار کەس لەناو زیندانەکانی عێراقدا بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی داعش زیندانیکراون، کە سێ هەزاریان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

Paylas: