Kurdistan
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ پاراستنی سەروەری عێراق
پەیامی کورد... داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ پاراستنی سەروەری عێراق
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە عێراق بڕگەیەكی بەپەلە پێشكەشی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ داواكردنی پاراستنی سەروەری وەڵات.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق بە نیازە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات کە دەستدرێژی بەردەوام بۆ سەر خاکەکەی رابگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو و دەڵێت : "عێراق بە فەرمی لە رێگەی پەرلەمانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە داواکاری پێشکەش بکات بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و بەشتیوانی نێودەوڵەتی هێرشکردنەسەری و دەست خستنە ناو کاروبارەکەیەوە رابگرێت".