TR KU SO
FB X
Kurdistan

چەکدارانی ئێران لە کرماشان مێرمنداڵێکیان کوشت

Navas Jan
Admin
📅 16 Ekim 2020 01:42

 

پەیامی کورد ... چەکدارانی ئێران لە کرماشان مێرمنداڵێکیان کوشت

 

هێزی ئینتزامی کرمانشان لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و لەئاکامدا مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزی ئینتزامی جێگیر لە پایگای دەوڵەت ئاوای کرماشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ”پژۆ ٤٠٥“یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

 

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”ئەشکان عەزیزی“ بووە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانیش بە ناوی ”بورهان عەزیزی“ بە سەختی بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بورهان عەزیزی چووەتە کۆما و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.

 

ئەو دوو مێرمنداڵە خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بوون و هیزە ئینتزامییەکان بە بیانووی ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان پڵاک (ڕەقەم)ی نیە تەقەیان لێیان کردووە.

 

Paylas: