Kurdistan
ئاگادارییەکی گرینگ بۆ شۆفێران لە لایەن بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆوە ڕادەگەینین
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگا نیوان ناحیەی هیران و گوندی مامە جەلكە بۆ ماوەی ٧٠ رۆژ دادەخرێت.
ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان دەكەینەوە كەوا لە سنووری قەزای شەقلاوە رێگا نیوان ناحیەی هیران و گوندی مامە جەلكە لە ٢٦ ی ٠٩ی ٢٠١٩ ەوە بۆماوەی ٧٠ رۆژ دەگیرێت بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی كەئەم ڕێگایە بارهەڵگرەكان كە لەنیوان دهۆك وسلێمانی جووڵە بكەن بەكاری دێنن، وەهەروەها گەشتیارانیش لەڕۆژانی هەینی بۆئەوەی تووشی قەرەباڵغی ناو شەقلاوە نەبن بەكاری دێنن.
باس لەوەشكراوە، وەكو رێگای بەدیل هاووڵاتیان بەتایبەتی بارهەڵگرەكان دەتوانن ڕێگای ڕانیە بالیسان زینەتیر بەكاربێنن.