TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاگادارییەکی گرینگ لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2021 17:38

پەیامی کورد      ...    ئاگادارییەکی گرینگ لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداریەکدا رایدەگەێنێت : ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و نەبونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی ١٨ی ئەم مانگە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکە تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە.

Paylas: