Kurdistan
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیەندرا
پەیامی کورد … ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠ی ئەیلوول، لە ڕێوڕەسمێكدا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیەندرا و ئیدارەكە دەبێتە چوارەمین ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی كوردستان.
پەیامنێری كوردیو لە زاخۆوە پێی ڕاگەیاندین: دوای ئەوەی لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بڕیاری سەربەخۆبونی زاخۆ درا، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێكدا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیەندرا و ئیدارەكە لەپاڵ ئیدارەكانی گەرمیان، سۆران و راپەڕین دەبێتە چوارەمین ئیدارەی سەربەخۆ لە هەرێمی كوردستان.
جێگەی باسە لە ڕۆژی 14ی ئەیلولی ئەمساڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی راگەیاندرا كە قەزاكانی بریتین لە (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) بەیەكەوە بوونە ئیدارەیەكی سەربەخۆ.