TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێكاری نوێ بۆ چوونە توركیا دەگرێتەبەر

Navas Jan
Admin
📅 15 Ağustos 2023 17:12

پەیامی کورد... دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێكاری نوێ بۆ چوونە توركیا دەگرێتەبەر

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕێكاری نوێ بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی لە دەروازەكە دەگرێتەبەر.

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاویكردووەتەوە،"هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە لە بەرواری ئەمڕۆ سێشەممە 15-8-2023وە بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی، میكانیزمی نوێ بۆ چوون بۆ وڵاتی توركیا دەگیرێتەبەر".

ئاماژە بەوەشدراوە،"لەو سیستەمە نوێیەدا دوو رێگە دەکرێنەوە بۆ ئەوەی گەشتیاران لێیەوە بچنە تورکیابەوشێوەیە نۆرەی ئەو گەشتیارانەی کە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی تورکیایان نەکردووە، جیادەبێت لەو گەشتیارانەی کە بەردەوام یانیش رۆژانە هاتووچۆی تورکیا دەکەن، بۆ هەر مەبەستێک بێت".

Paylas: