TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 24 تۆن رۆن بۆ ئێران دەنێرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 09 Aralık 2021 00:43

پەیامی کورد … دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 24 تۆن رۆن بۆ ئێران دەنێرێتەوە

راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات كە 24 تۆن ڕۆنی مەکینەیان بۆ ولاتی ئێران گەڕاندووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوە: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی (2021/12/8) هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە جۆری ڕوونی مەکینە بە بڕی (24) ته‌ن و (150) کیلۆگرام بۆ ووڵاتی سەرچاوە.

ئەوەشی خستۆتەروو: بە هۆی دەرنەچوونی رۆنەكە لە پشکنیندا كە له‌ لایه‌ن بنکەی سوتەمەنی حاجی ئۆمەران بۆی ئه‌نجامدرا، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی بنکەی سوتەمەنی حاجی ئۆمەران و ڕێنماییەکانی ناگونجێت، بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆیە گەڕاێندرایه‌وە بۆ ووڵاتی سەرچاوە.

.

Paylas: