دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،"ئەوەی چەندینجارە بەناوی دەستەی دەستپاكی هەرێم تۆمەتبار دەكرێن بە گەندەڵی، داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنه‌هێنرێ"
لەو ڕوونكردنەوەیەدا هاتووە ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،"ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكى دیکە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاوبوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌ێنین كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته پەیوه‌ندی به ده‌سته‌وه نییه و لای ئێمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه."
ئەوەشخراوەتەرو،"ئه‌وه چه‌ندینجاره به‌مشێوه‌یه له هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه بڵاوده‌كرێته‌وه چه‌ندین كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ده‌خرێته پاڵ، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنه‌هێنرێ."
دەستەكە دەشڵێت،"هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك به‌ناوى د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هه‌ر ماڵپه‌ڕ و په‌یج و ڕۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكرابێته‌وه نوێ نییه، چونكه له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو هیچ چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامنه‌داوه."
ئاماژە بەوەشكراوە،"كارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكه له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه ناوى هیچ كه‌سێك بڵاوناكاته‌وه."
جەختییشی كردوەتەوە،"ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانیش ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌سته‌یه despaky.krd."