TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیرکرانی چەکدارێکی داعش لە سلێمانی

Navas Jan
Admin
📅 21 Ekim 2020 20:17

پەیامی کورد ... دەستگیرکرانی چەکدارێکی داعش لە سلێمانی

 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، دژە تیرۆری عێراق چەکدارێکی داعشیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.

 

وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئێوارەی ٢٠ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش دەستگیربکرێت."

 

لە تویتەکەیدا پەیامێکی هەڕەشە ئامێز ئاڕاستەی چەکدارانی داعش دەکات و دەڵێت، "تیرۆرستان ئێوە هەرگیز ناتوانن بە ئارامی بژین، تاکۆتایی زەوی بەدواتانەوە دەبین."

Paylas: