TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیرکرانی ١٧ تیرۆریست لە کەرکووک

Navas Jan
Admin
📅 03 Temmuz 2022 20:30

پەیامی کورد... دەستگیرکرانی ١٧ تیرۆریست لە کەرکووک

فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی کەرکووک ئاشکرای دەکات کە لە کەرکووک دەستیان بەسەر ٥٩ بۆمبی چێنراو و گرتووە و ژمارەیەک تیرۆریستی داواکراویشیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ ٣/٧/٢٠٢٢، فەریق عەلی فریجی، فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی کەرکووک، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرا کرد، "هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک دەستیان بەسەر ٥٩ بۆمبی چێنراو و ٧ پارچە چەک و ٥٥ گوللە هاوەن و هەشت کاتیۆشای جۆراوجۆردا گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەمان کاتدا ١٧ تیرۆریستی داواکراویشیان دەستگیر کردووە و ٦٠ کەسی تریش بە تاوانی تری جۆراوجۆر دەستگیر کراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، حەوت مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیشیان لەناو بردووە.

 

 

Paylas: