TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستەی گەشتوگوزاری: ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار دەكرێت

Navas Jan
Admin
📅 24 Haziran 2023 16:07

پەیامی کورد... دەستەی گەشتوگوزاری: ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار دەكرێت


دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"ئامادەکاریمان کردووە بۆ پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار لە جەژنی قورباندا".

ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە،" لە ئامادەکاریداین بۆ ئەوەی پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار بکەین، چونکە پێمانناوەتە وەرزی زێڕینی گەشتیاری هەرێمەوە کە وەرزی هاوینە".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ئامانجی ئێمە ئەوەیە، گەشتیاران تەنها سەردانی سەنتەری پارێزێزگاکان نەکەن و دابەشبن بەسەر هەموو ناوچەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک هەلی کار بڕەخسێنرێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو،" ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار بکەین، بەهۆی پشوی خوێندن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، چاوەڕوانی گەشتیارێکی زیاترین بەراورد بە جەژنی رەمەزان".

Paylas: