دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان
پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی بۆکان دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی "سۆران شەریفیان"دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سۆران شەریفیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکرانی سۆران شەریفیان، ماڵەکەیان پشکنییوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی تایبەتییەکانی وەکوو لەبتاب مۆبایل و کتێبەکنیدا گرتووە.
دوای تێپەربوونی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.