TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەرکرانی لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد لە مەیوان

Navas Jan
Admin
📅 01 Mart 2021 23:34

پەیامی کورد … دەستبەسەرکرانی لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد لە مەیوان

 

هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم چوار هاووڵاتییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوان زیاتر بن.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ١٠ ی رەشەمەی ٢٧٢٠ ( ٢٨ی فێوریەی ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لانیکەم چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی " ئارمان شێرزاد"، " رۆژگار فرقی زادە"، " مادێح مەحیەدینی" و " محەممەد ساڵح گودەرزی" دەستبەسەر کردووە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکار و شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە رووبەڕووی ئەو دەستبەسەرکراوانە بۆتەوە روون نیە. 

 

دەوترێت کە چەند هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

Paylas: