دژەتیرۆری كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
پەیامی کورد … دژەتیرۆری كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
دژەتیرۆری كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەكات، كە لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادی، بە هیچ شێوەیەك تەقە نەكەن.
دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە، لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەكانتان بە هیچ شێوەیەك پەنا مەبەنە بەر تەقەكردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەكی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوكات دەبێتە هۆی دروستكردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و ڕووداوی كارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت".
دژەتیرۆری كوردستان داواكارە هەروەك چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا هاووڵاتییان بە ڕێنوێنییەكانەوە پابەند بوون، "بە هەمان شێوەبە ڕێكارە ئەمنییەكانیشەوە پابەند بن".
دژەتیرۆری كوردستان دووپاتی دەكاتەوە: "بە هیچ شێوەیەك پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەركی سەرشانی ئێمەیە".