دژە تیرۆری کوردستان: شەش مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراون
پەیامی کورد ... دژە تیرۆری کوردستان: شەش مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراون
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، شه‌ش موشه‌ک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە پارێزگای موسڵەوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هه‌ولێر كراون و هيچ زيانێكى لێنهكهوتووەتەوە.
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، "شه‌ش موشه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌ولێر ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كران به‌ڵام هيچ زيانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه"، ئاماژە بەوەشکراوە، "شەش موشەکەکە له‌لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه ئاڕاسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر کراون."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، "کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئه‌مشه‌و له سنوورى گوندى شێخ ئه‌ميری سه‌ر به پارێزگاى نهينهواوە موشەکەکان ئاڕاستە کراون."
باسی لەوەشکردووە، "دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و موشهكانهش نهتهقيونهتهوه و هيچ زيانێكى لێ نهكهوتووەتەوە."